سروودی نەتەوەیی سوید بۆ یەکەم جار ساڵی ١٨٤٤ لە لایەن توێژەری فۆلکلۆر “ڕیکارد دیبێک”ەوە لە سەر مێلۆدییەکی کۆنی خەڵکی ڤێستمەنلەند دانراوە کە بە “du gamla, du friska” دەست پێ دەکا و سەرجەم چوار کۆپلەیە کە ئەمڕۆ تەنیا دوو کۆپلەی بە کار دێ. ئەم سروودە ساڵێک دواتر، لە گەڵ چەندین گۆرانیی تر، لە کتێبێک‌دا چاپ کران بەڵام وشەی “friska” لەم شیعرەدا گۆڕابوو بە “fria”، واتا بووبوو بە “du gamla, du fria” کە ئێستاش هەروا ماوەتەوە.
ئارتۆر هازێلیووس، بناغەدانەری مۆزەخانە و پارکی نەتەوەیی سوید، ناسراو بە سکانسن، یەکەمین کەس بوو کە جێژنی ڕۆژی ئاڵای سویدی گرت و تێیدا پیرەشای وڵات، “ئوسکاری دووەم”ی بانگ کردە ئەم جێژنە و بەشداران و گۆرانیبێژان لەوێدا بە گەڕەلاوژە چەندین گۆرانی‌یان گوت بۆ وێنە هەر ئەم گۆرانییەی “du gamla, du fria” کە شا لەبەری هەڵسا و لەو کاتەوە تا ئێستا، بە سروودی نەتەوەییی سوید دانراوە.
هۆ به‌ته‌مه‌ن، هۆ سه‌ربه‌ست! هۆ باکووری چیابه‌رز!
تۆ ک‌ش، تۆ جوانی پڕ له شادومانی
سڵاوی منت لێ، ئه‌ی دلۆڤانترین وڵاتی سه‌ر زه‌وین
خۆر‌ت، ئاسمانت، پێده‌شته سه‌وزه‌کانت
تۆ تاجی بیره‌وه‌ریی ڕۆژانی که‌ونیت
شانازیی ناوت، به جیهاندا وه‌شان.
ده‌زانم هه‌یت و هه‌ر ده‌بیت، هه‌روا که بوویت.
ئارێ، من ده‌مه‌وێ له باکووردا بژیم و له باکووردا بمرم.