کلووبی ڕۆژنامه‌وانان یه‌که‌مین ڕێساکانی شه‌ره‌فی خۆی له ساڵی ١٩٢٣دا بڵاو کرده‌وه. ڕێساپیشه‌ییه‌کانی یه‌کێتیی ڕۆژنامه‌وانانی سوید له ساڵی ١٩٦٨دا نووسران. له یه‌کی نۆڤه‌مبه‌ری ١٩٧٤دا ئه‌م دوو ڕێسایه جێی خۆیان دا به ڕێساکانی چاپه‌مه‌نی، ڕادیۆ و تله‌ڤزیۆن. دواتر له ساڵانی ٧٦، ٧٨ و ٩٠دا هه‌ندێ ئاڵوگۆڕ هاتنه پێش.
ئه‌و ڕێسایانه له‌لایه‌ن سێ ڕێکخستنی میدیایی سه‌ره‌کیی سویده‌وه (کلووبی ڕۆژنامه‌وانان، یه‌کێتیی ڕۆژنامه‌وانانی سوید و ئه‌نجومه‌نی خاوه‌ن ئیمتیازانی ڕۆژنامه‌کانی سوید) ئاماده کراون. سێ شه‌ریکه‌ی سه‌همداریی ڕادیۆی سوید، تله‌ڤزیۆنی سوید و تله‌ڤزیۆنی فێرکاریی سویدیش بڕیاریان داوه که ئه‌و ڕێسایانه تا ئه‌و ئاسته‌ی له‌گه‌ڵ یاسای ڕادیۆ و گرێبه‌ستی شه‌ریکه‌ی پرۆگرامه‌کان له‌گه‌ڵ حوکوومه‌تدا بگونجێن بره‌ویان هه‌بێت. ئه‌نجومه‌نی خاوه‌ن ئیمتیازانی ڕادیۆش ئه‌و ڕێسایانه‌ی به هه‌ندێ گونجاندنه‌وه قه‌بوڵ کردووه.
ئیمزاکارانی ئه‌و ڕێسایانه، گشت کارمه‌ندانی میدیایی هانده‌ده‌ن که ڕێساکان به‌کار بێنن و هه‌وڵی گونجاندنیان بده‌ن، هه‌روه‌ها له‌ته‌ک هاوکاراندا كار بۆ ژیان و مانه‌وه‌ی ئه‌و ڕێسایانه بکه‌ن و به خه‌ڵکیشی بناسێنن.
هه‌ر هاوکارێکی چالاک له ناو ڕۆژنامه، گۆڤار، ڕادیۆ و تله‌ڤزیۆندا له سه‌رێتی که ئاشنای بڕیاری حوکوومه‌تیی ئازادیی وه‌شان، یاسای ده‌ستووریی ئازادیی ڕاده‌ربڕین، ڕێساکانی ڕازداریی و ئه‌و ڕێسایانه‌ی پاراگرافی تاوان له ده‌ستووردا بێ که ئازادیی ڕاده‌ربرین ده‌گرنه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌بێ سه‌رنج بدرێته بڕیاره‌کانی مافی گومناوی و پاراستنی به‌نهێنی‌مانه‌وه‌ی که‌سایه‌تیی نووسه‌ر و گه‌یێنه‌ری زانیاری که له سه‌ر شانی هاوکارانی ناو میدیایه.
ئه‌م ڕێسایه له مانگی هه‌شتی ساڵی ١٩٩٤دا له ستۆکهۆڵم نووسراوه و له لایه‌ن ئه‌م ڕێکخراوه و شه‌ریکه میدیایانه‌ی خواره‌وه مۆر کراوه:
کلووبی ڕۆژنامه‌وانان
یه‌کێتیی ڕۆژنامه‌وانانی سوید
ئه‌نجومه‌نی خاوه‌ن ئیمتیازانی ڕۆژنامه‌کانی سوید
ڕادیۆی سوید
تله‌ڤزیۆنی سوید
تله‌ڤزیۆنی فێرکاریی سوید
ئه‌نجومه‌نی خاوه‌ن ئیمتیازانی ڕادیۆکان
ئازادیی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندن له سوید نه ته‌نیا یاسان به‌ڵکوو خاڵی ده‌ستووریشن. ئه‌مه به‌و مانایه‌یه که ڕۆژنامه‌کان و ڕادیۆ و تله‌ڤزیۆن ئازادییه‌کی به‌ربڵاویان هه‌یه تا هه‌ر بۆچوونێک بیانه‌وێ بڵاوی بکه‌نه‌وه و هه‌ر ده‌نگوباسێکی پێیان سه‌رنجڕاکێشه په‌خش که‌نه‌وه.
به‌ڵام ئه‌م ئازادییه بێ‌سنوور نییه. لێره‌دا گرنگترین و بنچینه‌ییترین ڕێساکانی چاپه‌مه‌نیی سوید باس ده‌کرێن:
ڕێساکانی بڵاوکردنه‌وه:
ده‌نگوباسی راست بڵاو بێته‌وه.
١ ـ ده‌وری ده‌نگه‌وه‌ره گشتییه‌کان له کۆمه‌ڵگادا و بڕوای گشتی خه‌ڵک بۆ ئه‌و میدیایانه، داوا ده‌کا که ده‌نگوباسی گشتلایه‌نه و ڕاست و دروست بڵاو بکرێنه‌وه.
٢ ـ به شێوه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه بڕوانه سه‌رچاوه‌ی ده‌نگوباس. زانیارییه سه‌ره‌کییه‌کان زۆر به وردی کۆنترۆڵ بکه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێشتریش بڵاوبووبنه‌وه. ده‌رفه‌تی ئه‌وه بده به خوێنه‌ر، گوێگر و بینه‌ر که جیاوازیی نێوان فاکتا و کۆمێنتار هه‌ست پێ‌بکات.
٣ ـ ئافیشی ڕۆژنامه، مانشێت و پێشه‌کیی ده‌نگوباسه‌که ده‌بێ له گه‌ڵ ده‌قه‌که‌دا یه‌کبگرنه‌وه.
٤ ـ پارێزگاری له وێنه‌ی دۆکیۆمێنت بکه. سه‌رنج بده که وێنه و نیگاره گرافیکییه‌کان ڕاست بن و به شێوه‌یه‌کی سه‌رلێشێوێنه‌ر به‌کار نه‌یه‌ن.
٥ ـ زانیارییه سه‌ره‌کییه هه‌ڵه‌کان ده‌بێ ڕاست بکرێنه‌وه. کاتێ که‌سێک ئیدیعایه‌ک دێنێته گۆڕێ ده‌بێ ئاماده‌یی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و جوابوه‌رگرتنه‌که‌وه‌شی هه‌بێ. ڕاستکردنه‌وه و جوابدانه‌وه ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی شیاو و بێ وه‌دره‌نگیکه‌وتن بێ و له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی جاری یه‌که‌م زانیارییه‌کانیان وه‌ده‌ست هێناوه بکه‌ونه به‌ر سه‌رنجه‌وه. هه‌ڵبه‌ت جوابدانه‌وه پێویست ناکا هه‌میشه کۆمێنتاری ریداکسیۆنی له‌گه‌ڵ بێت.
٦ ـ به بێ وه‌درنگیخستن چاپ و بڵاوی بکه‌وه.
به‌یاننامه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی کومیته‌ی بیروڕای گشتیی چاپه‌مه‌نی سه‌باره‌ت به ڕۆژنامه‌یه‌ک که تۆ لێی به‌رپرسی ئه‌م پێشنیازه‌ی هێناوه‌ته گۆڕێ.
ڕێز له هه‌رێمی تاکه‌که‌سیی مرۆڤه‌کان بگره
٧ ـ له بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تێک که ڕه‌نگه پیرۆزیی ژیانی تاکه‌که‌سێک پێشێل بکات ورد به‌وه و به جوانی هه‌ڵیسه‌نگێنه. بێت و حه‌ز و ئۆگرییه‌کی گشتیی ئاشکرا پاساوی تیشکخستنه‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌کات ئه‌وا له وه‌ها بڵاوکردنه‌وه‌یه‌ک خۆبپارێزه.
٨ ـ له بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگوباسی خۆکوشتن و هه‌وڵی خۆکوشتندا زۆر به پاڕیزه‌وه ڕه‌فتار بکه‌ن، به‌تایبه‌ت له به‌ر ڕێزی بنه‌ماڵه و خزموکه‌سانیان و هه‌ر وه‌ل له سه‌ره‌وه‌دا باس کرا ڕێز له هه‌رێمی تاکه‌که‌سی.
٩ ـ هه‌میشه ئه‌وپه‌ڕی ڕێزت بۆ قوربانیانی تاوان و کاره‌ساتی ئوتۆمبیل هه‌بێ و ئاگاداری‌یان به. زۆر بیر له‌وه بکه‌وه که ئاخۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ناو و وێنه‌کانیان له به‌ر قوربانیان و بنه‌ماڵه و خزموکه‌سانیان کارێکی ڕاسته؟
١٠ ـ ڕه‌گه‌زی که‌سه‌کان، زایند (جینس)، نه‌ته‌وه، پیشه، سه‌ر به پارتییه‌ک بوونی، ڕوانگه‌ی دینی و خه‌سڵه‌تی جینسیی که‌سه‌کان به‌رجه‌سته مه‌که‌وه، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیی به بابه‌ته‌که‌وه نییه و زه‌ین به‌ره‌و لاڕێ ده‌با.
وریای به‌کارهێنانی وێنه به
١١ ـ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌و ڕێسایانه‌دا باسی لێوه ده‌کرێ له به‌شێکی به‌رچاویدا وێنه و بابه‌تی وێنه‌ییش ده‌گرێته‌وه.
١٢ ـ مۆنتاژی وێنه، ڕیتوشی ئه‌له‌کترۆنیی یا تێکستی ژێر وێنه نابێ ببێته هۆی سه‌رلێسه‌ندن و خاپاندنی خوێنه‌ر. هه‌میشه ده‌بێ ئه‌مه ڕوون بکرێته‌وه که وێنه‌که ڕیتوش یا مۆنتاژ کراوه. ئه‌م ڕێسایه ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌رشیڤکردنیشه.
گوێ له هه‌ردوو لا بگره
١٣ ـ هه‌وڵ بده ده‌رفه‌ت بده‌یه ئه‌و که‌سانه‌ی ڕه‌خنه‌یان لێده‌گیرێ و گومان ده‌خرێته سه‌ر ڕاستبوونی به‌ڵگه‌کانیان که هاوکات وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌کان بده‌نه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌وڵ بده گشت لایه‌نه‌کان ڕوانگه‌کانی خۆیان باس بکه‌ن. سه‌رنج بده که ڕاپۆرتدانه‌کان هه‌ر جۆرێک بن ته‌نیا ئامانجێک ده‌پێکن ئه‌ویش بریندارکردنی ئه که‌سه‌یه که ڕاپۆرتی دراوه.
١٤ ـ بیرت نه‌چی که ئه‌و که‌سه‌ی گومانی تاوانێکی لێده‌کرێ له ڕوانگه‌ی یاساوه تا ئه‌و کاته‌ی حوکمی نه‌دراوه هه‌ر به بێ‌تاوان ده‌ناسرێ. ئاکامی یه‌کجاریی هه‌ر بابه‌تێکی حقووقیش ده‌بێ ڕابگه‌یه‌نرێ.
له سه‌ر ناو به‌پارێز به
١٥ ـ دواهاته‌کانی بڵاوکردنه‌وه‌ی ناو، به وردی هه‌ڵسه‌نگێنه چونکه ده‌توانێ زیان به‌و مرۆڤه بگه‌یێنێ. بێت و حه‌ز و ئۆگرییه‌کی ئاشکرای گشتی داوای ئه‌و بڵاوکردنه‌وه‌یه نه‌کات ئه‌وا خۆ له‌و کاره بپارێزه.
١٦ ـ ئه‌گه‌ر ناو بڵاو نابێته‌وه ئه‌وا له بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه یا زانیاریی‌تر وه‌ک پیشه، عینوان، ته‌مه‌ن، نه‌ته‌وه، زایند و له‌م چه‌شنه‌ش که ناساندنه‌وه‌ی که‌سه‌که ئاسان ده‌کات خۆ بپارێزه.
١٧ ـ له‌بیرت نه‌چێ که هه‌موو به‌رپرسییه‌ک ده‌رباره‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی ناو و وێنه، ده‌که‌وێته سه‌ر شانی ئه‌و که‌سه‌ی بابه‌ته‌که ده‌گێڕێته‌وه.
ڕێسا پیشه‌ییه‌کان
سه‌روه‌رییه‌کی به‌هێزی ڕۆژنامه‌وانیی، بڕیارده‌ره له سه‌ر ئه‌وه‌ی جێبڕوای خه‌ڵک بێت. ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌داته به‌ر لێكۆڵینه‌وه ده‌بێ بتوانێ به‌رگه‌ی لێکۆڵرانه‌وه له خۆشی بگرێ.
ئه‌وه‌ی که ڕۆژنامه‌وان له کاتی ئاماده‌کردنی ڕاپۆرت له‌ده‌ره‌وه به سه‌رنجه‌وه کار ده‌کات زۆر بۆ چێ‌بوونی بڕوا له لای خه‌ڵک گرنگه. متمانه‌پێکردن به میدیا و هاوکارانی، له سه‌ر ئه‌وه ساغ ده‌بێته‌وه که ڕێسا پیشه‌ییه‌کان له‌به‌رچاو بگیرێن.
سه‌ره‌وه‌رێتی تاکه‌که‌سیی ڕۆژنامه‌وان
١ ـ ئه‌رکی ڕۆژنامه‌وانی له‌و که‌سانه‌ی به‌رپرسی ریداکسیۆنه‌که‌ت نین قه‌بووڵ مه‌که (کار بۆ ئه‌و که‌سانه مه‌که که له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی به‌رپرسیی ریداکسیۆنه‌که‌تن).
٢ ـ قه‌بووڵی هیچ ئه‌رک، میوانداریی و بانگهێشتن، دیاری، سه‌فه‌ری به‌لاش یا هه‌ر شتێکی‌تر‌ی له‌م چه‌شنه مه‌که که شوێن و پێگه‌ی تۆ وه‌ک ڕۆژنامه‌وانێکی ئازاد و سه‌ربه‌ست گوماناوی بکات و ڕه‌گه‌ڵ هیچ ڕێککه‌وتن و گرێبه‌ستێک مه‌که‌وه.
٣ ـ ته‌سلیمی هیچ فشارێک له ده‌ره‌وه مه‌به که به ئامانجی له‌مپه‌ردانان یا سنووردارکردنی بڵاوکردنه‌وه‌یه‌کی ڕه‌وای تۆ بێت.
٤ ـ کارت و پیشه‌ی ڕۆژنامه‌وانیت به‌کار مه‌هێنه بۆ فشارهێنانێک که به سوودی تۆ یا خود که‌سانی‌تر بشکێته‌وه و شتێکی لێ وه‌ده‌ست بخه‌یت.
٥ ـ بۆ سوودی خۆت یا که‌سانی‌تر که‌ڵکی خراپ له ده‌نگوباسه بڵاونه‌کراوه‌کانی ئابووری یا کرده‌یه‌کی حوکوومه‌ت، شاره‌وانیه‌کان، ڕیکخراوه، شه‌ریکه و تاکه‌که‌سه‌کان وه‌رمه‌گره.
٦ ـ ڕه‌چاوی ڕێککه‌وتنه‌کانی گرێبه‌ستی ڕۆژنامه‌وانیت بکه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هاوکاران ناتوانن مه‌جبوور بکرێن دژی بڕوای خۆیان بنووسن یا ئه‌رکێکی ڕۆژنامه‌وانیی پڕ له سووکایه‌تیی ئه‌نجام بده‌ن.
به‌ده‌ستهێنانی بابه‌ت:
٧ ـ پێشوازیی له داواکاریی مه‌نتیقیی لایه‌نی هەڤپەیڤینه‌که‌ت بکه که بۆی هه‌بێ له پێشدا بزانێ چۆن و که‌نگێ قسه‌کانی بڵاوده‌بێته‌وه.
٨ ـ ڕێزی تایبه‌تی له‌و که‌سه‌ی عاده‌تی به هەڤپەیڤین نییه بگره. بۆی ڕوون که‌وه که ئه‌و وتووێژه‌ی له‌گه‌ڵی ده‌کرێ بۆ بڵاوبوونه‌وه‌یه یا خود ته‌نیا بۆ وه‌ده‌ستهێنانی زانیارییه.
٩ ـ ڕاستیی وتووێژ یا وێنه‌کان مه‌شێوێنه.
١٠ ـ به‌ڕێزێکی ته‌واوه‌وه ئه‌رکی وێنه‌گریی خۆت به‌جێبێنه هه‌روه‌ها له کاتی ئاماده‌کردن و گرتنی وێنه‌کاندا، به‌تایبه‌ت هاوپه‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ تاوان و ڕووداوی ئوتۆمبیلدا.
١١ ـ ڕه‌چاوی مافی خاوه‌نێتی (کۆپیڕایت) بکه ده‌رباره‌ی تێکست و وێنه و ده‌نگ.
١٢ ـ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کیی ئه‌و بابه‌ته‌ی له ڕاستیدا له سه‌ر زانیاریی که‌سێکی‌تر بنیات نراوه بناسێنه.
ئامانجی سه‌ره‌کی له‌به‌رامبه‌ر ڕیکلامه‌تێکستدا
پاراستنی جێبڕوایی میدیاکان و سه‌روه‌رییان له‌لای خه‌ڵک گرنگه. ئه‌مه وا ده‌خوازێ که میدیاکان سه‌ربه‌ست بن و له ڕاپۆرتدانی خۆیاندا سه‌ربه‌خۆ. ئیزن مه‌ده هیچ گومانێک له لای خه‌ڵک دروست بێ که که‌سانی نابه‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی میدیاکان کار ده‌که‌نه سه‌ر ناوه‌رۆک و کارتێکه‌رییان له سه‌ر ئه‌و شته‌ی بڵاوده‌بێته‌وه هه‌یه. ئاگادار به که هیچ تێکه‌ڵاوییه‌ک نابێ له نێوان بابه‌تی ڕیداکسیۆنه‌که و په‌یامی بازرگانیدا پێکبێ.
لیسته‌ی کۆنترۆڵ دژی ریکلامه‌تێکست:
له‌م بارودۆخانه‌ی خواره‌وه‌دا زۆر وریا و ڕه‌خنه‌گر به:
ـ کاتێ که‌سانێک له ده‌ره‌وه پێشنیازی ئیده و بابه‌تێک ده‌که‌ن و له‌به‌رامبه‌ریدا شتێک ده‌به‌خشنه‌وه که به جۆرێک له جۆره‌کان باج (ماڵیات) نایگرێته‌وه.
ـ کاتێ پێشنیازده‌ر سه‌فه‌رێکی خۆڕایی، دیاری یا یارمه‌تییه‌کی به‌رچاو پێشکه‌ش ده‌کات.
ـ کاتێ داوای به‌ڵێنیی بڵاوکردنه‌وه‌ی پشوه‌ختت لێده‌کرێ.
ـ کاتێ به‌رهه‌مه‌کان له به‌ڵگه‌نامه‌کانی زانیاریدان به کڕیاراندا ڕوونده‌کرێنه‌وه. هه‌وڵ بده به‌ته‌واوی ئاشکرا بێ که ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چۆن کراوه، چۆن به‌رهه‌مه‌که به‌راوردکراوه یا تاقیکراوه‌ته‌وه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی که ریداکسیۆنه‌که ناردوویه‌تی. له وه‌ها ڕاپۆرتێکی ئابووریدا هه‌وڵ بۆ چه‌ندلایه‌نی بده تا ساخته‌کاری نه‌یه‌ته پێش.
ـ کاتێ که‌سانێک له ده‌ره‌وه، وه‌ک بیرۆکانی ته‌بلیغاتی، لۆبیسته‌کان، توێژه‌ران، شه‌ریکه‌کان، کاربه‌ده‌ستان یا ڕێکخراوه‌کان یارمه‌تیی زانیاریی و ڕوونکردنه‌وه ده‌ده‌ن. به‌تایبه‌ت له‌و بوارانه‌دا که یاسا ئیزنی ڕیکلامکردنی بۆ تووتن و جگه‌ره، ئالکۆڵ و ریکلام بۆ منداڵانی سنووردار کردووه.
ـ له بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگوباسی چالاکی و به‌رهه‌مهێنانی شه‌ریکه، ڕێکخراوه یا کاربه‌ده‌ستاندا با ساخته‌کاری نه‌یه‌ته پێش.
ـ له بڵاوکردنه‌وه‌ی فرۆشتنی به‌رهه‌می خۆ و خزمه‌ت و چالاکییه‌کانی خۆدا
ـ کاتێ چالاکییه‌ک به هاوکاریی لایه‌نێکی ده‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌درێ تا ده‌رکه‌وێ هاوکارییه‌که له‌گه‌ڵ کێ ده‌کرێ و ئیمکاناتی ئه‌و هاوکارییه چییه.
ـ کاتێ به‌رهه‌م یا لۆگۆی به‌رهه‌مێک له هاوپێوه‌ندییه‌کدا نیشان ده‌درێ که ده‌کرێ وه‌ک جێکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ به‌رهه‌مه‌که لێکبدرێته‌وه.