شه‌ممه‌, نیسان 1, 2023
  • Login
  • Register
کوردپرێس
  • سەرەتا
  • کوردستان
  • جیهان
  • زانستی
  • کولتووری
  • کۆمەڵایەتی
  • ئابووری
  • سیاسەت
  • ئەپلیکەیشێن
No Result
View All Result
  • سەرەتا
  • کوردستان
  • جیهان
  • زانستی
  • کولتووری
  • کۆمەڵایەتی
  • ئابووری
  • سیاسەت
  • ئەپلیکەیشێن
No Result
View All Result
کوردپرێس
No Result
View All Result

کێشەی ناوو – وەڵامی شیاوو

ژینا گیان، تۆ نامری؛ ناوت دەبێتە رەمز!...

وەیلان by وەیلان
كانونی دووه‌م 7, 2023
in سیاسەت, کوردستان, کولتووری, کۆمەڵایەتی
0 0
A A
0

بەدوای کوشتن و گیانبەختکردنی کچێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز لە “ڕۆژهەڵاتی کوردستان” لە تاران، دوو ناوی جیاواز واتە “ژینا ئەمینی” و “مەهسا ئەمینی” لە دەنگ و رەنگی میدیاکانەوە هاتنە ئاراوە و ئاماژەیان بە جەنایەتێکیتری کۆماری سێدارەی ئێران کرد. ئەمە لە کاتێکدا بوو کە لە سەر گڵگۆی جوانەمەرگ نووسرابوو:”ژینا گیان، تۆ نامری. ناوت دەبێتە رەمز”. هاواری دڵتەزێنی دایک و باوکی جگەرسووتاو بۆ ڕۆلەکەیان دڵی هەر ئینسانێکی مرۆڤ دۆست دێنێتە لەرزە و هاودڵیان دەکات لە هاوخەمی و پشتیوانی. لێرەدا و وەکوو مرۆڤی سەردەم کە بە بینین یان بیستنی هەر چەشنە کارەساتێکی وەها بێدەنگ نابێت، هەموو تاکێک هاوخەمی خۆی ڕوو بە بنەماڵەی گیانبەختکردوو دەردەبڕێت؛ هەروەک جارەکانیتر و جەنایەتەکانیتر لە ئاستی جهیاندا.

دەتوانین لە ڕوانگەی مڕۆڤناسیەوە تەنانەت ئاماژە بە ناوی هیچ تاکێکیش نەکەین و بە زەقکردنەوەی کارەساتەکە و دژایەتی بەم کردەوانە، تەنانەت چۆنیەتی بەدیهاتنی ئەم جۆرە باسانەش لە بنەرەتدا بسڕینەوە. بەڵام ئەوەی لە سەر شەقام و لە نێو ژیانی کۆمەڵگادا ڕوو دەدات بەسەرهاتێکیترمان بۆ دەگێرێتەوە. هەر بۆیە نووکی قەڵەمی هەر نووسەر و بیرمەندێک کە لە نێو کۆمەڵگادا پەروەردە بووبێت و لە باری مڕۆڤایەتی و زانستیەوە خۆی و پێنووسی دەستی بە بەرپرس دەزانێت، ڕوو بە شەقام دەبێتەوە.

بە هاتنە ئارای وشەی کۆمەڵگا لەم باسەدا، خاڵەکانی ناساندنی مرۆڤ وەکوو تاک، پێناسەی خۆی دەگۆڕێت و ماناکانیتر وەکوو زمان، جل وبەرگ، کلتوور لە شوێنێک لە سەر گۆی زەوی خۆیان دەخۆلقێنن کە بگرە تاکی مرۆڤ لە سەرەتادا خۆی هیچ کاریگەریێکی لە سەر ئەم مانایانە نەبووە. لە ڕوانگە و ئاستی جیهان و بە پیی بوارە زانستیەکانی دەستکردی مرۆف لە مێژوودا وەکوو کۆمەڵایەتی، ئابووری، سیاسی ئەم کۆمەڵگا بە “نەتەوە” و جێگای ژیانیان بە “نیشتمان” یان “وڵات” پێناسە دەکرێت. لێرەدا ئاماژە دەکەینەوە بە شەقام و کۆمەڵگایێک کە دژ بەم کارەساتە، بە شێوازێکی مۆدێرن و لە سەر داوای هێزە سیاسیەکانی لەدایکبووی خۆی، مانگرتنی گشتی ڕادەگەیێنن. ئەو هێزە سیاسیانەی کە لە هەموو چەشنە تاکێکی نێو کۆمەڵگای لە خۆگرتووە. دوابەدوای مانگرتن هێرش دەکرێتە سەر بنکەی نیزامی و ماڵ و فێرگەی مندالانی ئەو هێزانە کە لە “باشووری کوردستان” نیشتەجێن. لە ئاکامی ئەم هێرشە بە دەیان منداڵ و ئینسانی پێشمەرگەی مافی مرۆڤ، مافی کرێکار، مافی نەتەوە گیانیان بەخت دەکەن.

لێرەدا بە کەڵک وەرگرتن لە دیاردەکانی مێژوو لە ڕوانگەی مرۆڤ، زمان و کۆمەڵناسییەوە لە گەڵ وشەهایێک ڕووبەڕوو دەبینەوە کە لەم باسەدا ئەرکی سەرەکی شیکردنەوەیان لە ئەستۆیە. ئەوەی کە ئەو تاکە وەکوو مرۆڤ بۆ پێناسەکردنی خۆی، “ماف”ی “ناو”ی هەبوو. ئەوەی کە ئەو “ناو”ە لەدایکبووی زمانی نەتەوەیێکە و ئەو نەتەوە بە “کورد” ناسراوە و “کورد” لە نیشتمانێک دەژیت کە بە “کوردستان” پێناسە کراوە. ئەوەی لەم نووسینەدا جێگای ئاماژەیە باسێکە کە نە “تاکی کورد”، نە “نەتەوەی کورد” وە نە “کوردستان”، هۆکاری بە دیهاتنی نەبووە؛ بەڵکوو دەبێ هۆکارەکەی لە ساختارەکانی “سیاسەت” وەکوو زانستی سەردەم بدۆزرێتەوە و لێکۆلینەوەیان لێبکرێت. ئەو سیاسەتەی کە “تاکی مرۆڤ”، “نەتەوە” و “نیشتمان”ی مرۆڤێک لە دژایەتی لەگەڵ ئەویتر رێکدەخات. سیاسەتێک کە لەم باسەدا بە ئامرازەکانی خۆی وەکوو “مێدیا” مافە ڕەواکانی مڕۆڤێک پێشێل دەکات، نەتەوە و هێزەکانی دەکاتە ئامانج، نیشتمانی رەد دەکاتەوە و لەوە سەرتر بە ئەنقەست هەوڵ دەدات “شۆناس”ی لێ بستێنێت.

تێڕوانینی سیاسی سەرنجمان ڕادەکێشیت بۆ مانایێک وەکوو “ئێران” کە بە کردەوە “نەتەوە”کانیتری لە لای یەک کۆکردووتەوە. کە واتە ڕووی قەڵەمی نووسەری ئەم نووسراوە لە شەقامەوە هەڵدەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵات و سیاسەت و مێدیاکانی بەدیهێنانی ئەم “مانا”یە. تاک لە “ئێران”دا، “ئێرانی”، “نەتەوە” بە “قەوم”، وە “نیشتمان” بە “ئێران” دەناسرێت؛ کە لە بوواری زانستی، کۆمەلایەتییەوە لە دژاییەتی لەگەڵ مرۆڤ و مافەکانی مڕۆڤدایە. واتە “بەلووچ”ی دەکرێتە “ئێران”ی، “نەتەوەی بەلووچ” دەکرێتە “قەومی بەلووچ”، وە “بەلووچستان” دەکرێتە “پارێزگایێک لە ئێران”. لێکدانەوەی ئابووری، کولتووری و سیاسی بۆمان دەردەخات کە دەسەڵات هیچکام لە ئەرکەکانی خۆی ڕووبە پارێزگا سەرسنووریەکانی خۆی بەدی نەکردوو و تەنانەت زۆر شارەزایانە ژیانی تاک و کۆمەڵگای خستوەتە مەترسیەوە. کۆی لێکدانەوەی جۆگرافیای سیاسی دەسەلمێنێت کە هۆکاری ئەم شێوازە لە دەسەڵات، سیاسەتی چەوساندنەوە و ترسی سەرهەڵدانی پێناسەکانی مرۆڤ وەکوو “تاک”، “نەتەوە” و “نیشتمان”ە.

مێژووی هاوبەشی ئەم نەتەوانە لەم جۆگرافیایەدا، وەکوو مرۆڤ پێکەوە گرێیان خواردووە و لەوەیدا کە دەسەڵاتی سیاسی بە هێزی یەکگرتوویان دەڕووخێت جێگای شک نییە. بەڵام لێرەدا کێشەیێک دێتە ئاراوە و مەبەستی نووسەر لەم بابەتە دەرخستنی ڕیشەی سەرهەڵدانی ئەم کێشەیەیە. کێشەیێک کە لە یەک وشەی “ناو” خۆی دەردەخات، بەڵام هەروەک تا ئێستا باسمان کرد هەڵگڕی “شۆناس”ی تاک وەکوو مرۆڤ لە ئاستی کۆمەڵایەتییدایە. تەنانەت ئەگەریش ئەمە وەکوو کێشە چاوولێنەکەین، ناتوانین ڕێز لە گیانبەختکردوو و هاواری دایک و باوکی نەگرین کە نووسراوەی گڵکۆیان بە هاوارەوە دەگۆتەوە. کە وابوو ئەرکێک لە سەرشانی هەمووانە، چ وەک تاک، چ وەک نەتەوە، چ وەک دەسەڵات.

بەڵام لێرەدا مەبەست لە دەسەڵات، دەسەڵاتی سەرکۆتگەری ئێستای ئێران نیە. لێکدانەوەکان ناچارمان دەکەن دەقەکانی مێژوو بدەینەوە و ئەم کێشەیە ڕوونتر ببینین. لێرەدا دەردەکەوێ کە لە سەردەمی دەسەڵاتەکانی پێشووی ئەم جۆگرافیا سیاسیەدا دەسەڵات هەموو کات لە “مەرکەز” بووە و سەرەکیترین ئەرکەکانی هەرکام لەم دەسەڵاتانە “سەرکوتی نەتەوە” لە ژێر ناوی “تمامیت ارضی ایران” بووە. لەم مێژوویەدا دەردەکەوێ کە دەسەڵاتەکان تەنیا هێزیان داوەتە دەستی ئەویتر و لە راستیدا شێواز و جۆری دەسەڵاتیان بە توزێک ئاڵوگۆڕەوە وەکوو خۆی گواستوەتەوە دەستی ئەویتر. ئەنجامی وەها سیستەمێک کاریگەری خۆی لەسەر تاکە مرۆڤەکانی مەرکەز لەم مێژووەدا دادەنێت و فکریەت و تێڕوانینی سیاسی ئەو کۆمەڵگایە دەگۆڕێت. هەر بۆیە ئێستا جیا لە کێشەی “ناو” کێشەکانیتر دەردەکەون کە لە باسەکانی داهاتوودا دەیانخەینە بەر سەرنج و لێکۆڵینەوە.

شەقام باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە مرۆڤەکانی هەموو نەتەوەکان هاواریی یەکگرتووی دژ بە دەسەڵاتی ئێستایان بەرز کردووەتەوە. لەم ناوەدا ئەوەی دامانە بەر لێکۆڵینەوە خۆی دەردەخات. هێزی “مەرکەز” یان هەمان دەسەڵاتی پێشوو کە “دەسەڵاتی رەزا شایە” و خەڵکی “مەرکەز” کە لە ژێر پەروەردەی ئەو سیستم و دەسەڵاتەدا بوون، ڕاستی و دڕووستی ئەم لێکدانەوەمان بۆ دەردەخەن کە لەم کاتە هەستیارەدا تەنانەت بچووکترین “مانا” و “مەفهومەکان” وەکوو “ناو” جێگای باسن و ناتوانین بە پاساوو یان سڕینەوەیان وەڵامیان نەدەینەوە. بەڵکوو بە پێچەوانەوە دەبێ کێشەکان ببینین و وەڵامی شیاویان پێ بدەینەوە.

کێشە ئەوەیە کە “مێدیا”کانی دەسەڵات و بەدوای ئەودا خەڵکی “مەرکەز” “ناو”ی ڕاستەقینەی مرۆڤێک کە لە هەمان مەرکەزدا دەکۆژرێت بە پێچەوانەی ناوی تاکی خۆی، بە پێچەوانەی ناوی نێو بنەماڵە و کۆمەڵگای خۆی، بە پێچەوانەی ناوی هەڵقۆڵاوی زمانی “نەتەوە”ی خۆی، تەنانەت بە بێ لەپێشچاووگرتنی نێوی نوسراووی سەر گڵکۆی گیانبەختکردوو لە “ژینا”وە دەگۆرن بەرەو “مەهسا”. وتنەوەی ناوێک کە تەنانەت لە بواری زماناسیەوە زۆر ئاسانتری دەنواند لەوی دی. وتنەوەی ناوێک کە دەستیکەم وەکوو ڕێز لە مرۆڤێک دەیتوانی باس بکرابایە. ئەمە لە کاتێکدایە کە بەڵگە مێژووییەکانی دەسەڵات بۆمان ڕوون دەکەنەوە کە “نەتەوە”کان تەنانەت لە بواری هەڵبژاردنی “ناو” مافی سەرەکی خۆیان نیە. بۆ ئەم مەبەستەش تاقانە وەڵامێک کە دێتە ئاراوە ئەوەیە کە  “ناو” کێشە نیە. وەڵامێک کە لە دەقەکانی ئەم نووسراوەدا تەنیا “ناو” نەبوو، بەڵکوو مرۆڤ، بنەماڵە، کۆمەڵگا، نەتەوە، نیشتمان و “شۆناس” بوو.

لە لایێکیترەوە هێزە سیاسیەکانی نەتەوەکانیتر لەم جۆگرافیا سیاسیەی کە بە ئێران خۆی دەناسێنێت، و تەنانەت بە ژێردەستەبوونی خۆیان ئاشنان و لە شەر لەگەڵ سیستەمی دەسەڵاتدان، باسکردنی لەم چەشنە کێشانە بە درووست نازانێت و تەنانەت لەژێر ناوی “دووبەرەکی خستن لە نێوان هێزی جەماوەر” دەنگی هەموو ئەو ئینسانە شۆڕشگێرانە کە دڵیان لە لای تاکی مرۆڤ، جەماوەری خەڵک و هەموو نەتەوەکانە، دەسڕێتەوە و نایهەوێ وەڵامی شیاو بەو ڕاستیە بداتەوە.

لە ڕاستیدا و بە هەڵسەنگاندنی ئەوی ئێستا لە ئارادایە و شەقام دەینووسێتەوە، لە بواری مرۆڤناسی، مێژوویی، سیاسی، کولتووری، ئابووری و هەموو دەقەکانیتری سەردەم، بۆ پێناسەکردنی درووستی یان نادرووستی باسکردنی ئەم دەقە، ئەوە “مەرکەز”ە کە دەبی بکرێتە ئامانجی هێرشی نەتەوە چەوساوەکانی ئەم جۆگرافیایە. ئەوە تاک بە تاکی “مەرکەز”ە کە دەبێ دان بە هەڵەی “پێشێلکاری مافی مرۆڤ” و “مافی نەتەوە” و سەرجەم هەڵە مێژووییەکانی خۆی بنێت و لە مێدیاکانی خۆیەوە مافی ڕەوای گەلان بە ڕەسمیەت بناسێت. کارێک کە بە پێچەوانەوە لە ئارادەیە ئەوەیە کە بە ئاشکرا هەوڵ دەدات دەنگ و رەنگی نەتەوەکانیتر هەر وەک سەردەمی “رەزا شای باوک” بسرێتەوە و رێگایێک بۆ گۆشارەکانیتری داهاتووی سیاسی ئەم گۆڕەپانە بکاتەوە. لێرەدایە کە “پاساوو” یان “سڕینەوە” یان “دوواخستن”ی وەڵام لە لایەن هەر کەسایەتی و گرووپ و هێزی سیاسیەوە، هەڵەیێکە کە لە ژێر کاریگەری ئەم خاڵانەدا پێناسە دەکرێن، “مەسڵەحەت”، “لێکدانەوە” و “پراکتیک”ی سیاسی. هیچکام لەم خاڵانە لە دەستەی وەڵامی شیاووی سەر شەقام نین و تەنیا پردەبازێکن بۆ پەرینەوە بە سەر جەماوەری سەر شەقام.

Previous Post

یاسای زمان لە سوید

Next Post

ڕاپۆرتی کومیتەی هاوکاری شۆڕشی ژینا

وەیلان

وەیلان

Next Post
ڕاپۆرتی کومیتەی هاوکاری شۆڕشی ژینا

ڕاپۆرتی کومیتەی هاوکاری شۆڕشی ژینا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

  • Trending
  • Comments
  • Latest
نه‌یارناسی كوردستانی و ناكوردستانی

نه‌یارناسی كوردستانی و ناكوردستانی

كانونی دووه‌م 13, 2023
ناسری سینا

من ده‌فه‌رمووی؟

كانونی دووه‌م 24, 2023

ئانا لیند و پرسی كورد و کوردستان

كانونی دووه‌م 13, 2023
ڕاپۆرتی کومیتەی هاوکاری شۆڕشی ژینا

ڕاپۆرتی کومیتەی هاوکاری شۆڕشی ژینا

كانونی دووه‌م 13, 2023

شێرکۆ بێکەس – دوایین داخوازی

0
نووسینی ژمارە یەک

نووسینی ژمارە یەک

0
نووسینی ژمارە یەک

نووسینی ژمارە دوو

0
نووسینی ژمارە یەک

نووسینی ژمارە سێ

0
ڕۆژی ئاشقان

ڤالنتاین، ڕۆژی دڵان

شوبات 16, 2023
ئاڵای سوید

سروودی نەتەوەیی سوید

كانونی دووه‌م 24, 2023
ڕۆژنامەوانی

ڕێسای کاری ڕۆژنامه‌وانیی سوید (ڕادیۆ، تله‌ڤزیۆن، ڕۆژنامه‌ و گۆڤار)

كانونی دووه‌م 24, 2023
Photo: hvbguiden.se

میدیا و خۆکوشتن لە سوید

كانونی دووه‌م 24, 2023

دوایین بابەتەکان

ڕۆژی ئاشقان

ڤالنتاین، ڕۆژی دڵان

شوبات 16, 2023
ئاڵای سوید

سروودی نەتەوەیی سوید

كانونی دووه‌م 24, 2023
کوردپرێس

ڕۆژنامەی ئازاد و سەربەخۆی کوردستان

بەشەکان

  • ئابووری
  • جیهان
  • زانستی
  • سیاسەت
  • کوردستان
  • کولتووری
  • کۆمەڵایەتی

وشەکان

شێرکۆ بێکەس کوردتیوب کورد دیزاین کوردفیلم

© ٢٧٢٢ کوردپرێس - ڕۆژنامەی ئازاد و سەربەخۆی کوردستان

No Result
View All Result
  • سەرەتا
  • کوردستان
  • جیهان
  • زانستی
  • کولتووری
  • کۆمەڵایەتی
  • ئەپلیکەیشێن

© ٢٧٢٢ کوردپرێس - ڕۆژنامەی ئازاد و سەربەخۆی کوردستان

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password? Sign Up

Create New Account!

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In
Go to mobile version